وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی مافی خۆیەتی وەڵامی گونجاو بداتەوە بەرامبەر بەو هێرشهی ئیسرائیل كه بۆ سهر خاكهكهیان كردوویهتی، حیزبوڵای لوبنانیش هێرشەکانی ئیسرائیلی سەرکۆنە کرد و بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناویبرد.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكدا رایگهیاند، ئێمە مافی خۆمانە بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی ههر دەستدرێژییەک بدەینەوە کە ناتوانرێت لە جینۆساید لە غەززە و خوێنڕشتن لە لوبنان جیا بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوه، چوار كهس له سوپاکەمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم دەستدرێژییە بێباکانە گیانیان بەختکرد، دەبێت جیهان یەکگرتو بێت لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هەڕەشە هاوبەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
هاوكات دووپاتشی كردهوه، هیچ سنوورێک بۆ ئیرادەی ئێمە نییە، لە بەرگریکردن لە خۆماندا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، وڵاتهكهی خوازیاری بهڕێوهچونی دانیشتنێكی بهپهلهی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتوەكانه بۆ تاوتوێكردنی ئهو پێشێلكاریه جددیه و لێپرسینهوه له رژێمی تاوانكار.
لە لایەکی دیکەوە، حیزبوڵای لوبنان لە راگەیەندراوێکدا، هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران شەرمەزار کردو بە پێشهاتێکی مەترسیدار، لەسەر ئاستی ناوچەکەدا ناودەبات و دەڵێت: بەرپرسیاری تەواوی ئەو کۆمەڵکوژی، کارەسات و ئازارانە لە ئەستۆی ئەمریکایە، کە بەهۆی ئیسرائیلەوە دەکەونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.