Erbil 14°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 18:56

سه‌در: هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران لاواز بوو‌‌ پێویست به‌ سه‌ر كۆنه‌كردن‌ ناكات

کوردستان TV
100%


موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران لاواز بوو‌‌ و پێویست به‌ سه‌ركۆنه‌كردن‌ ناكات.

 موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند‌، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئیسرائیل پێشێلی یاساكان ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پاڵپشتیی ده‌كرێن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران زۆر لاواز و نه‌فره‌تلێكراو و بچووك ‌بوو‌‌ و بۆیه‌ پێویست به‌ سه‌ركۆنه‌ه‌كردن ناكات. سه‌‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیسرائیل لاوازه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل به‌هۆی خۆڕاگری ئێران و هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كانی له‌سه‌ر ئیسرائیل چه‌نده‌ شپرزیه‌ و له‌ دڵه‌ڕاوكێدایه‌. 

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ سوپای ئیسرائیل به‌ سه‌د فڕۆكه‌ی جه‌نگی، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و بنكه‌ی هاژه‌كی و درۆنی سه‌ربازی ئێرانی له‌ نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌ كرده‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش كاردانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وه‌ڵتی جیاجیای لێكه‌وته‌وه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.