دوای ماوه‌یه‌ك له وه‌ستانی له شه‌وی رابردوو، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بوونه‌وه.
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممە سه‌رجه‌م گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بوونه‌ته‌وه و دەستیان پێکردووه‌ته‌وه.
هاوكات ئەمڕۆ شەممە مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق له لێدوانێك بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایكرد، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌و و ئاسمانی عێراق بەڕووی سه‌رجه‌م فڕۆکە گه‌شتیارییه‌كاندا كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراقی تا كاتێكی نادیار هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەست پێ‌کرد، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی بۆ هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە یه‌ك ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.