ئیسڕائیل: چه‌ندین ئامانج له تاران، مه‌شهه‌د، ئیلام و كه‌ره‌ج بۆردومان كران
ئیسڕائیل بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر هێرشێكی به‌رفراوانی كرده‌سه‌ر ئێران و چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی و به‌تایبه‌تیش پێگه مووشه‌كییه‌كانی به‌ئامانج گرت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاند، لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هێزەکانی سوپای ئه‌و وڵاته هێرشێكی وردیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران ئه‌نجامداوه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئیسڕائیل، هێرشه‌كه له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئێران بوو كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بۆسه‌ر ئیسڕائیل ئه‌نجامی دا.
سوپای ئیسڕائیل ده‌شڵێت، دەیان فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی تاران، مەشهەد و ئیلام و وێستگەیەکی کارەبا لە کەرەج کردووە. ئه‌مه‌ش له كاتێدایه ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له تاران و كه‌ره‌ج و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له شیراز بیستراوه.
له دوای چوار كاتژمێر هێرش سوپای ئیسڕائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێرش بۆسه‌ر ئێران كه به ئۆپه‌راسیۆنی رۆژانی تەوبەکردن ناسراوە کۆتایی هات.
ده‌شڵێت، ئەگەر ئێران هەڵەیەک بکات و گرژییەکان زیاد بکات، ئێمەش ناچارین وەڵام بدەینەوە.
لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت، هێرشکراوەتە سەر ئەو دامەزراوانە کە مووشەکیان لە دژی ئیسرائیل بەرهەمدەهێنا.
ئاشكراشی كرد، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.