دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی ئەو هێرشانە بڵاو كردەوە كە ئەمرۆ هەینی لەلایەن سوپای توركیاوە كراوەتە سەر بنكە و پێگەكانی چەكدارانی پەكەكە.
دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە: لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی بەرەبەیانی تا کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگییەوە زنجیرەیەک بۆردومانی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی پەکەکە ئەنجامداوە.
بڵاویشی كردەوە: هێرشەكان لە هەریەك لە چیای شنگال لە باشووری کوردستان، کۆبانێ، قامیشلۆ، جەرابلس، دێرک، عاموودا، مەنبج و چەند شوێنێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدراون.
هەروەها بڵاوی كردەوە: جگە لە زیانە ماددییەکان، تا ئێستا 16 چەکدار کوژراون و بریندار بوون.
دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە لەنێو كوژراوەكاندا 3 چەکداریان لە چیای شنگال هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.