بەگویرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەوراوی دەبێت، بەڵام باران نابارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی ئاماژەی بەوە دا كە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
راشیگەیاند كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایی با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر: 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 25 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.