Erbil 23°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 16:29

نووسراوی بە گرێبەستكردنی مامۆستایان لە قوتابخانە ئیسلامییەكان بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك رەزامەندی نیشان دا بە دامەزراندنی 105 مامۆستای وانەبێژی ئایینی لە قوتابخانە ئیسلامییەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاوی كردەوە " ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک رەزامەندی نیشان دا لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بەڵێنی بەدامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دابوو بەشێوەی گرێبەست لە قوتابخانە ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

وەزارەتی ئەوقاف سوپاسی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی کە بە مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانە ئاینییەکان دابوو.

هەروەها پیرۆزبایشی لەسەرجەم ئەو مامۆستایانە كرد کە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە و كە ژمارەیان 105  مامۆستای وانەبێژە.

وێنە: نووسراوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی ئایینی بە گرێبەست لە قوتابخانە ئیسلامییەكان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.