Erbil 21°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 16:16

وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ فێربوونی راگەیاندووە.. بزانە هەڵمەتەكە چییە؟

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی یونیسێف، هەڵمەتی گەڕانەوەی بۆ فێربوونی راگەیاندووە و هەڵمەتەكەش تا ئێستا بەردەوامە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند: لەپێناو دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، وەزارەتی پەروەردەی لە ڕێکەوتی 1ی 10ی 2024 هەڵمەتی گەڕانەوەی بۆ فێربوون (Back to Learning) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف لەژێر دروشمی "پەروەردە بۆ هەمووان" ڕاگەیاند.

راشیگەیاند: ئامانج لەم هەڵمەتە پێدانی دەرفەتێکی دیکەیە بە منداڵان و گەنجانی لە خوێندن دابڕاو یاخود ئەم منداڵانەی کە هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن.

هەروەها رایگەیاند: ئەم منداڵانە جارێکی دیکە لە ڕێگەی خوێندنی ئاسایی و نائاسایی، و خوێندنی ئۆنلاین یاخود خوێندنی دەرەکی، دەتوانن دەستیان بە خوێندن بگات و دووبارە بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی 40 ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەستپێکردنی بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.