Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:57

یەكشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەكی گرینگ كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك بدرێت، گرینگترینیان پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی و موڵكە بۆ خاوەنەكانیان لەگەڵ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای باری كەسێتی.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی دانیشتنی رۆژی یەكشەممەی داهاتووی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە دانیشتنەكە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەكات و لەو رۆژەدا چەند پڕۆژەیاسایەك دەخرێنە دەنگدانەوە.

لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا، پەرلەمانی عێراق دەنگ دەدات لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی زەوی و موڵك بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی بەعسی پێشوو كە لەنێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 دەری كردبوون و بەهۆیەوە بەشێكی زۆر لە زەوییەكانی جوتیارانی كورد لە سنووری كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن عەرەبە هاوردەكانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەدا، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای باری كەسێتی ساڵی 1959 دەخاتە دەنگدانەوە كە لە ماوەی رابردوودا لەنێوان لایەنە سیاسییەكان مشتومڕێكی زۆری لەسەر بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.