سەرچاوەیەکی فەرمی لە پارتی سەروەری ئاشکرای کرد، سەرۆکی ئەو حزبە خەمیس خەنجەر هەوڵدەدات کۆبوونەوەیەکی سیاسیی به‌رفراوانی سوننە ئەنجام بدات کە سەرجەم لایەنە سیاسییە سوننەکان لەخۆبگرێت، بەمەبەستی ڕێککەوتنێکی گشتگیر سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوننه‌كان دوای ئەوە دێت کە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان داوای دانیشتنێکیان كردووه بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان له شەممەی داهاتوو.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: خه‌میس خەنجەر رایگه‌یاندووه له دوو رۆژی داهاتوودا بانگهێشتنامەیەک بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییە سوننەكان ره‌وانه ده‌كه‌ن، بۆ ڕێککەوتن لەسەر یەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی په‌رله‌مان، یانیش دانانی کاندیدێکی نوێ کە نوێنەرایەتی زۆرینەی سوننە بکات.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: سەرکردایەتی پارتی سەروەری بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی فراوانتر لەگەڵ هێزە سەرەکییەکانی سوننە بكرێت لەبارەی ئایندەی نوێنەرایەتی سیاسی سوننە لە سەرۆکایەتی په‌رله‌مان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن بە کۆدەنگی زۆرینەی سوننه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.