Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:51

بارەگای بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ئایینی و هاوسەر و دوو منداڵەكەی بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی ئەو مامۆستا ئایینییە بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ خۆی و هاوسەر و دوو منداڵەكەی گیانیان لەدەست دا.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی بارەگای بارزانییە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر سەرسوراوی،

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر - سەرسوراوی)ـمان پێگەیشت، کە بە داخەوە لە رووداوی دڵتەزێنی هاتوچۆدا خۆی و هاوسەر و دوو لە منداڵەکانی گیانیان لەدەست دا.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و تەواوی خزم و کەسوکارتان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواکارین رۆحی مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر سەرسوراوی و هاوسەر و منداڵەکانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

بارەگای بارزانی

23ی تشرینی یەکەمی 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.