Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:58

كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاو بەخێرایی بەڕێوەدەچێت.. بۆڕی ئاوەكە گەیشتە عەنكاوە

100%

کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر بەردەوامە و بەشێکی زۆى بۆڕیی پرۆژەکە خراوەتە ژێر زەوی و لە ئیستادا گەیشتۆتە شارۆچكەی عەنکاوە، ئەو پڕۆژەیە تاوەکو 30 ساڵی داهاتوو کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی شاری هەولێر دەهێنێت.

پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر، بەتەواوبوونى ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات و لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەکات کە بۆ خواردنەوە بشێت، ئەو ڕێژەیەش دەکاتە کۆی هەموو ئەو ئاوەی لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز و کۆی ئەو بیرانەی ئاو بۆ هەولێر دابین دەکەن.

کۆگاکانی دابەشکردنی ئاو لەو پڕۆژەیەدا، بە چوار بۆری گەورە دەگەینرێتە شاری هەولێر بەمجۆرە:-

بۆری یەکەم: 1200 ملیمەتر ئاو لە سێبیرانەوە دەگوازێتەوە و بە شەقامی 150 مەتریدا تێدەپەڕێت تا ڕێگای کۆیە، لەو ئاڕاستەیە ژمارەیەک لقی لێ دەبێتەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ (سێبیران، شێخەشل، گەزنە، بەحرکە، پیرزین، شاوێس).

بۆری دووەم: لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دێتە ناوشار، تا دەگاتە شەقامی بەحرکە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەم سنورە دابین دەکات.

بۆری سێیەم: 1200 ملیمەتر ئاو لە دەرەوەی شەقامی 120 مەترییەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی (مامزاوە، قەتەوی، ژیان، تۆبزاوە ئەحمەد، دارەتوو، بنەسلاوە، هەشتی حەسارۆک و کەسنەزان).

بۆری چوارەم: لە ناوەوەی شەقامی 120 مەترییەوە ئاو دەگوزێتەوە بۆ گەڕەکەکانی 32ی پارک، شادی، بەهاری نوێ، بەهاری کۆن، کوردستان، کرێکاران، نێرگز، ڕاستی و 94ی باداوە).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.