Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:53

بەشێك لە یەكەكانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان تەواو بووە.. هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت

100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتوو دەست دەكات بە دەستپێكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەسەر كرێنشین و كەمدەرامەتان و یەكەكانیش دەدرێتە ئەو كەسانەی كە پێشتر لە رێگەی ئۆنلاین فۆڕمیان پڕكردبووەوە و شایستەشن یەكەكانیان پێ بدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گوتی: یەکەکانی نیشتەجێبوون کە لە ساڵانی رابردوو خرابوونە بواری جێبەجێکردنەوە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت بەسەر ئەو هاووڵاتییانەی کە فۆرمیان پڕکردبووەوە.

گوتیشی: یەکەکان بەشێکیان تەواو بوون و هاووڵاتییان دەتوانن کلیلی یەکەکانیان وەربگرن، هەندێکیان تەواو نەبوون و بەشێکیشان وەکو بینا تەواو بووە و کارە خزمەتگوزارییەکانی ماوە.

هەروەها گوتی: ئەو یەکانەی تەواو بوون و هاووڵاتییەکە کلیل وەردەگرێت راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت گرێبەست دەکات، تێچووی یەکەکانیش بە قیست و لە ماوەی 25 ساڵدا وەردەگیرێتەوە، بەڵام ئەو یەکانەی خزمەتگوزارییەکەی تەواو نەکراوە، ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی لێ وەرناگیرێت.

هەر سەبارەت بە دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، توانا بەشیر داود بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند: دابەشکردنی یەکەکان بە پرۆسەیەکی ورد و شەفاف لە ڕێی راگەیاندنی فۆرمی ئۆنلاینەوە بەڕێوەچوو، بە پرس و راوێژ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و تەنانەت راوێژ لەگەڵ زانکۆکانیش.

راشیگەیاند: ئەنجامی پڕکردنەوەی فۆرمەکان بە نووسراوی رەسمی و هاوپێچەوە ئاراستەی چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆ دەکرێت، بەمەبەستی راستی و دروستی وردبینی زانیاری ئەو کەسانەی فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و شایستەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.