گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە تانە و گلەیی و سكاڵای لایەنەكان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گوتی: پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەوپەڕی پاكی بەڕێوەچوو.
گوتیشی: تا ئێستا سەرجەم ئەو تانە و سكاڵایانەی لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە سەبارەت بە هەڵبژاردن لە كۆمیسیۆن تۆماركراون، نەگەیشتوونەتە سكاڵای ئاستی سوور.
هەروەها گوتی: هەر لایەنێكی سیاسی یاخود كاندیدێك گلەیی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیە، دەتوانێت سەردانی كۆمیسیۆن بكات بۆ ئەوەی بە هاڕد و میمۆری وێنەی دەنگەكانی پێ بدەینەوە.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاماژەی بەوەش دا كە دوای وەرگرتنی هارد و میمۆری ئەنجامەكانی دەنگدان، لایەنە سیاسی و كاندیدەكان دەتوانن لە رێگەیەوە بەراوردی ئەنجامە راگەیەنراوەكانی كۆمیسیۆن لەگەڵ ئەنجامەكانی نێو میمۆرییەكەدا بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.