Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:34

مستەفا ئۆزجەلیك: له‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئازادی و دیموكراتی و گه‌ل سه‌ركه‌وتن

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی گشتیی پارتی وڵاتپارێزین كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزبایی دا ڕاگەیاند، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئازادی و دیموكراتی و گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتن.

 مسته‌فا ئۆزچه‌لێك سه‌رۆكی گشتیی پارتی وڵاتپارێزین كوردستان، ڕاگەیاند كه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌20ی ئۆكتۆبه‌ری2024، به‌ به‌شداریی زیاتر له 70%ی ده‌نگده‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو جێگای دڵخۆشییه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئازادانە ئەنجامدرا. 

هەروەها ئۆزچەلیك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا رێژەیەكی بەرزی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌مه‌ش جێی دڵخۆشییه‌، خه‌ڵك خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیه‌تی و ئازادی و دیموكراتیان ده‌وێت. 

سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزێن كوردستانێ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، گه‌لی هه‌رێمی كوردستان بۆ خاوه‌ندارێتی ئیراده‌ی خۆی و خاوه‌نداری دیموكراتی و ئازادی پیرۆز ده‌كه‌ن و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان پیرۆز ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف، دیموكراتی بووه‌ و دوور لە‌ توندوتیژی و كێشە ئەنجامدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.