بەریتانیا، پێشوازى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات و چاوەڕوانى دەستبەکاربوونەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەتە، کۆنسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دهڵێت: پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتیانە.
کونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، راگهیاندراوێكی بڵاوكردووتهوهو تیایدا هاتووه، پێشوازی لە هەڵبژاردنەکەی هەرێمی کوردستان دەکەین، رێژەی بەرزی بەشداری پەیامێکی بەهێزە بۆ پشتیوانی لە نوێبوونەوەی رەوایی دیموکراسی. کونسوڵگەریى بەریتانیا دەشڵێت، چاوەڕوانی دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمى کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەین.
لهلایهكی كهوه، کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر پەیامێکی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو تیایدا هاتوووه، پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاشتیانە لە کەشێکی ئەرێنیدا.
ئاماژەی بەوەش داوە: بەرزیی ڕێژەی دەنگدان نیشانەی دیموکراسییەکی زیندووە کە لە چەندان بنکەی دەنگدان لە ناوچەکەدا تێبینیمان کرد.
هەروەها کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا روونیشی کردووەتەوە: ئێمە چاوەڕێی پرۆسەیەکی خێرا و سەرکەوتووی پێکهێنانی حکومەت دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.