پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات و پارتی دیموكراتی كوردستان براوه و سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو و توانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كان، پارتی له هه‌ولێر زیاتر له300 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، و به جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه دێت، هه‌روه‌ها پارتی له دهۆكیش توانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن تۆمار بكات و نزیكه‌ی 350 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و دهۆك بووه قه‌ڵایه‌كی به‌هێزتری پارتی، له پارێزگه‌ی سلێمانیش سه‌ره‌ڕای فشار و ساخته‌كاری و هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان، پارتی توانی زیاتر له 50 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پارتی ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاووڵاتییان شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشیان ده‌ربڕی.
دوێنێ به‌یانی كاتژمێر 7، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی هاوولاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام بوو، بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، 2 ملیۆن و 683 هەزار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
ئه‌نجامی به‌رایی 99%، ژماره‌ی كورسی پارت و لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه:
پارتی: 40 كورسی
یه‌كێتی:23 كورسی
نه‌وه‌ی نوێ: 16 كورسی
یه‌كگرتوو: 7 كورسی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی: 3 كورسی
هه‌ڵوێست: 3 كورسی
به‌ره‌ی گه‌ل: 2 كورسی
گۆڕان: 1 كورسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.