Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:05

نێچیرڤان بارزانی: د. ئاشتى هه‌ورامى ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له‌ بنيتانانى ژێرخان و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان گێڕا

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى ده‌كات
کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچیی دوایی د.ئاشتی هه‌ورامی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زيرى پێشووى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌ ماوه‌ى كار و ئه‌ركه‌كه‌يدا، خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى، به‌ لێهاتوويى و دڵسۆزى‌ خزمه‌تى به‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌ شاره‌زايى و پسپۆرى و تواناكانى، ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له‌ بنيتانانى ژێرخان و به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستاندا گێڕا. يادى به‌ خێر و گيانى شاد بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.