بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داوا لە هەوادارانی لایەنە سیاسییە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ دەربڕینی خۆشحاڵی شەقامەكان نەگرن و نەبنە هۆكاری بێزاركردنی هاووڵاتییان.
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند "ئاگاداری لایەنگر و هەوادارانی پارت و لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە، کەوا بۆ دەربڕینی خوشحاڵی و ئاهەنگگێڕانیان شەقام و چوار ڕیانەکان کان نەگرن و نەبنە هۆکاری دروستکردنی جەنجاڵی شەقامەکان و گرفت بۆ جوولەی ئۆتۆمبێل لە شەقەمەکان دروست نەکەن و نەبنە هۆکاری بێزار کردنی بەکار هێنەرانی شەقام و ڕێگەگرتن لە ئەمبوڵانس ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن".
راشیگەیاند "بە پێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.