ئەمشەو چوارشەممە بەهۆی نەبوونی تەزووی كارەبا و خزمەتگوزارییەكان، خۆپیشاندان لە سنووری پارێزگای دیوانییە دەستی پێ كرد.
سەدان هاووڵاتی شارۆچكەی سونییە لە پارێزگای دیوانییە هاتنە سەر شەقام و بە سوتاندنی تایە و گرتنی رێگاكان، خۆپیشاندانیان بۆ نەبوونی كارەبا و خزمەتگوزارییەكان دەستپێكرد.
خۆپیشاندەران لە بەرپرسانی پارێزگا كرد بەپەلە كێشەی كارەبا و مۆلیدە ئەهلییەكان چارەسەر بكەن و خزمەتگوزاری سەرەتایی بگەیەننە گەڕەكەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.