شارەزایەكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت، لە سبەی چوارشەممەوە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و كەشوهەوای ناسەقامگیر لەسەر ناوچەكە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گالۆزی شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: لە سبەینێوە کە دەکاته ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی ناوچەکانی دەریای سپیی ناوەڕاست، کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات .
راشیگەیاند: لە کاتی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ ئێوارە ئاسمان لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سۆران هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر دەگۆڕێت و باران دەبارێت .
هەروەها رایگەیاند: بۆ ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی بای باشووری ڕۆژئاوا لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم و عێراق چالاک دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵی ناوخۆیی هەیە .
شارەزاكەی كەشوهەوا ئاماژەی بەوەش دا: کاریگەری ئەم کەشوهەوا ناسەقامگیرە هەتا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، دواتریش لە ڕۆژی شەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی وشکی جەمسەری دێتە ناوچەكەمان و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو (5 تا 9 پلەی سیلیزی) دادەبەزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.