ئەمشەو سێشەممە لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ، شەڕ لەنێوان چەند شوفێرێكی بارهەڵگر دروستبوو و لە ئەنجامدا كەسێك بە چەقۆ هاتە كوشتن.
پۆلیسی زاخۆ لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 7 لە یەكێك لە گۆڕەپانەكانی وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە نزیك گوندی چەم كورك لەسەر شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل، رووداوێكی شەڕكردن لەنێوان چەند شوفێرێكی بارهەڵگر دروست بوو.
هەروەها رایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕەكە كەسێك بەناوی (ر. أ. ر) تەمەن 45 ساڵ خەڵكی كوردستانی باكور بە چەقۆ بریندار بوو.
راشیگەیاند: بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ كرا، بەلام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بەداخەوە گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا و بكوژەكەش بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.