لیژنەی باڵای پارتی بۆ هەڵبژاردن داوای لێبوردنی لەو دەیان هەزار ئەندام و لایەنگرەی پارتی كرد كە بەهۆی قەرەباڵغی و نەبوونی شوێن نەیانتوانی بێنە نێو یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری و ناچار بوون بگەڕێنەوە ماڵەوە.
لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند "کەڕنەڤاڵی جەماوەریی ئەمڕۆی شاری ههولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە دوا کەرنەڤاڵی هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی (190)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات".
راشیگەیاند "سوپاسی گەرم و پێزانینی زۆرمان بۆ دڵسۆزیی و پەرۆشی ئەم جەماوەرە ئازیزەی هەولێر و، هاوکات بە هۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری بە ئەمەک و دڵسۆزی پارتیمان لە ناو یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری، داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار ئەندام و لایەنگرە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەین، کە بەهۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانی بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەڕنەڤاڵە مەزنە مێژووییە و ناچار بوون بگەڕێنەوە ماڵەوە".
هەروەها رایگەیاند "جارێکی تر داوای لێبووردنیان لێ دەکەین و لێرەوەش ڕایدەگەیەنین کە ڕۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر هەموومان پێکەوە دەنگمان بۆ لیستی (190)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە و، سەرکەوتن نزیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.