لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سۆران بەردی بناغەی کارگەیەكی ڕیسایکلین دانرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوزار و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومی و حیزبی لە دەڤەری سۆران ئامادەبوون.
کارگەی ڕیسایکلینی سۆران بە گوژمەی 24 ملیار دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر 50 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت.
بە تەواوبوونی کارگە ڕیسایکلینەكە، ڕۆژانە 400 تۆن خاشاکی سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان و چەند شوێنێکی تری دەڤەری سۆران چارەسەر دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.