Erbil 33°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 16:25

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پارتی کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 190ی پارتی لە سلێمانی بەرێوەدەچێت

100%


بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان  کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 190ی پارتی  كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی10ی2024 له‌ سلێمانی بەرێوەدەچێت.

ڕۆژی چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی بە فەرمی دەستپێکردنی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە گوتارێکدا،  پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد کە لە 25ـی ئەیلوول، کە ڕۆژی ڕیفراندۆم بوو، بڕیاری دا نەهێلی ئیرادەی بشکێت و خۆی نەچەماند.

سەرۆک بارزانی گوتی: لەم ڕۆژەدا بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەستی پێ کرد و هیوای سەرکەوتن بۆ کاندیدەکان دەکەم. پشت بەخوای گەورە و بە هیممەتی دڵسۆزانی کوردستان و بەفەرموودەی بارزانی نەمر (هەموو کوردێکی دڵسۆز پارتییە)، بە هیممەتی پارتییەکان خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ڕۆژی 20 ی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنین. دەبێت بڕواتان بەخۆتان هەبێت و بە ئومێدی بەرزەوە و متمانەی بەهێزەوە خۆتان ئامادە بکەن، دەبێت زیاتر بڕواتان بە سەرکەوتن هەبێت و نابێت بیر لە شکست بکرێتەوە، پێویستە هەر یەکێک لە ئێوە خۆی ئامادە بکات سەر بکەوێت و سەریش دەکەوین، پشتیوان بەخوا.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.