Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:26

فوئاد حوسێن: بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردن قبووڵكراو نییە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی رایگەیاند، بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ جەنگ و هێرشكردن لەلایەن ئیسڕائیل و هەروڵاتێكی دیكە جێگەی قبووڵكردن نییە.

ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ كرا.

دوای كۆبوونەوە، هەردوولا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا، فوئاد حوسێن لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: هەڕەشەكان لە عێراق بۆ ئەوەیە بخرێتە نێو جەنگەوە، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی شەڕ لە ناوچەكە و بەتایبەتیش لە عێراق دوور بكەوێتەوە.

گوتیشی: تەنیا دەوڵەت بڕیار لە شەڕ یاخود ئاشتی دەدات، بەگوێرەی دەستووری عێراق پێویستە دوو لەسەر سێی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر بڕیارەكە بدات.

هەروەها گوتی: بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسڕائیل بۆ جەنگ بەهیچ شێوەیەك قبووڵكراو نییە.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داواشی لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان كرد رۆل بگێڕن بۆ ڕاگرتن و تەشەنەنەكردنی جەنگ لە فەڵەستین و لوبنان، چونكە فراونبوونی بەرەی جەنگ دەبێتە دروستبوونی نائارامی و سەرهەڵدانەوەی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی وەك داعش لە ناوچەكەدا.

لای خۆشییەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوی ئێران رایگەیاند كە ئەوان هەم بۆ جەنگ و هەم ئاشتی ئامادەن، بەڵام لای ئەوان ئاشتی پەسندترە.

راشیگەیاند كە بە بڕیاری عێراق بۆ بەكارنەهێنانی ئاسمانەكەی بۆ هێرشكردن خۆشحاڵە و ئەمە هەڵوێستێكی دۆستانەیە و ئێمەش هەر ئەوە لە عێراق چاوەڕێ دەكەین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.