به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان په‌ڵه هه‌ورده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی دووشه‌ممه 14ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 36پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.