Erbil 34°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:26

سێ پاڕكی نوێ لە هەولێر دروست دەكرێن.. بزانە دەكەونە چ شوێنێكی هەولێر

100%

لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە گوژمەی 21 ملیار و 740 ملیۆن دینار سێ پارك لە هەولێر دروست دەكرێن.

ئەو سێ پاڕكە دەكەونە ئەم شوێنانەی هەولێر:-

-  پارکی یەکەم تەواو بووە و هەموو قۆناغەكانی جێبەجێ كراوە و خەڵك و ئێستا هاووڵاتییان سوودی لێوەردەگرن، ئەویش پاركی 150 مەترییە كە دەكەوێتە یەكتربڕی شەقامی سەرەكیی هەولێر– پیرمام و شەقامی 150ی خێرا، ئەم پاڕكە بە گوژمەی 3 ملیار و 700 ملیۆن دینار دروستکراوە.

-  پارکی دووم پارکی ڕەشکینە، كە بە گوژمەی 15 ملیار دینار بەردی بناغەی دانراوە و ئێستا قۆناغی یەكەمی ئەو پاركە دەستی پێ كردووە.

-  پارکی سێیەم پاركی یەكتربڕی شەقامی هەولێر– مووسڵ و شەقامی خێرای 120 مەترییە، کە گوژمەی 3 ملیار و 40 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە و بەردی بناغەشی دانراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

دروستکردنی ئەو سێ پاڕكە نوێیە لە شاری هەولێر جگە لەوەی سوودیان ده‌بێت بۆ زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی، هاوكات جوانییەكی زۆریش بە شەقامە سەرەكی و دەروازەكانی شاری هەولێر دەدەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.