بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەوشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكدا خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت.
هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 34 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.