Erbil 34°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:29

دژەتیرۆر زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی چەكدارانی پەكەكە بڵاو دەكاتەوە

100%

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی چەكدارانی پەكەكە بڵاو كردەوە كە دوێنێ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرانە ئامانج.

دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە: دوێنێ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکەی بە ئامانج گرت.

لەبارەی شوێنی بە ئامانجگرتنی دوو ئۆتۆمبێلەكە، دژتیرۆری كوردستان رایگەیاند: لە نزیک گوندی نسرا لە شارۆچكەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە نێو ئۆتۆبێلەكاندا 4 چەکداری پەکەکە کوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.