Erbil 25°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 03:23

وەزیری پەروەردە بڕیارێكی دیكەی بۆ بەرژەوەندیی قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد

کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دیكەی بۆ بەرژەوەندیی زیاتر لە 7 هەزار قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی دەركرد.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لەبەر بەرژەوەندیی قوتابییانی یەک بابەتی و دوو بابەتی بڕیارمان دا، ئەو قوتابییانەی کە دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بوون و لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 دووبارە دەرنەچوون لە تاقیکردنەوەی بەکالۆری پۆلی 12ی ئامادەیی، کە پێویستبوو بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بەرێگەی بەرایی تاقیکردنەوەی سەرچەم بابەتەکان بکەنەوە.

راشیگەیاند: بۆ بەرژەوەندی ئەو قوتابییانە کە ژمارەیان 7152 قوتابییە، بڕیارمان دا کە بۆ ساڵی خوێندن 2024-2025 وەک دەرەکی یەک بابەت یان دەرەکی دوو بابەت بەردەوام بن تا بتوانن نمرەی پێویست بەدەست بێنن بۆ دەرچوون.

هەروەها رایگەیاند: ئەو قوتابییانە پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بکەنەوە بۆ داخڵ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.