Erbil 25°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 03:28

شێركۆ كەریم كاپتن و ئەستێرەی یانەی هەولێر تووشی پێكان بوو

کوردستان TV
100%

یانەی هەولێر رایگەیاند كە ئەستێرە و كاپتنی یانەكەیان شێركۆ كەریم تووشی پێكان بووە و بەهۆیەوە ماوەی چوار هەفتە لە یاریكردن دادەبڕێت.

یانەی هەولێر بڵاوی كردەوە: شێركۆ كەریم ئەستێرەی یانەکەمان لە دوا ساتەکانی یاریی یانەکەمان بەرامبەر زەوڕا لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بوو، بەڵام ئازایەتی و بوێری وای کرد تا کۆتایی بەردەوام بێت و یارییەکە تەواو بکات.
بڵاویشی كردەوە: عەلی شوان پزیشکی پسپۆری زەبر و ئێسک، بە بەشی ڕاگەیاندنی یانەکەمانی گوتووە كە بۆ ئەوەی شێرکۆ بە تەواوی چاک ببێتەوە، پێویستە بۆ ماوەی چوار هەفتە پشوو بدات.

یانەی هەولێر رۆژی سێشەممەی رابردوو لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق لەنێو یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان بوون، گۆڵی یەكسانبوونەوەی یانەی هەولێریش لەلایەن شێركۆ كەریم تۆمار كرا.

یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە سێ یاریی رابردوودا دوو سەركەوتن و یەكسانبوونێكی تۆماركردووە و بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ، لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانە.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.