Erbil 25°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 03:32

وەزارەتی دارایی ئاسانكارییەك بۆ ئەو فەرمانبەرانە رادەگەیەنێت كە تا ئێستا بایۆمەترییان نەكردووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ئاسانكارییەكی دیكە بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە بكات كە تا ئێستا بایۆمەترییان نەكردووە.

وەزارەتی دارایی سەبارەت بە كارئاسانییەكە رایگەیاند: لەپێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەی هەینی و دووسبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تیادا ئەنجام دەدرێت.

راشیگەیاند: مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.