ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە مانگی رابردوو هەڵسابوو بە كوشتنی ئافرەتێكی تەمەن 24 ساڵ.
هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: مانگی رابردوو لە كۆمەڵگەی مسیریكێ سەر بە شارۆچكەی سێمێل، ئافرەتێكی تەمەن 24 ساڵ لەلایەن تۆمەتبارێكەوە هاتە كوشتن.
راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، تۆمەتبارەكە بۆ شوێنێكی نادیار رای كرد، بەڵام بە هەوڵی هێزەكانی پۆلیس توانرا شوێنەكەی دەستنیشان بكرێت كە لەنێو سەنتەری پاریزگای دهۆك بوو.
هەروەها رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێك، توانرا تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی دهۆكەوە دەستگیربكرێت، هەرچەندە بە چەكی دەمانچە و نارنجۆك رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببووەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا كە دوای دەستگیركردنی، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە تۆمەتبار رەوانەی زیندان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.