Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:25

فڕۆكەیەكی سەرسوڕهێنەر دروست دەكرێت.. خێراییەكەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگ دەبێت

100%

فڕۆكەیەكی گواستنەوە دروست دەكرێت كە بە شۆڕشێكی گەورەی بەرهەمهێنانی فڕۆكە ناوزەد دەكرێت و خێراییەكەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگ دەبێت.

رۆژنامەی (دەیلی مەیلی)ی ئینگلیزی باس لە فڕۆكەكە دەكات و دەڵێت "بە دروستكردنی گۆڕانكارییەكی گەورە لە گواستنەوەی ئاسمانی دێنێتەكایەوە، بۆ نموونە گەشتی نێوان لەندەن بۆ نیۆیۆڕك بە كەمتر لە كاتژمێرێك ئەنجام دەدرێت.

فڕۆكەكە كە ناوی (Stargazer) لێنراوە، خێراییەكەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگ دەبێت، هەروەها سێ جار لە خێرایی فڕۆكەی (كۆنكۆرد)ی ناسا زیاتر دەبێت كە تا ئێستا بە خێراترین فڕۆكەی جیهان دادەنرێت.

ئەو فڕۆكەیە بەبێ فڕۆكەوان دەبێت و لە ساڵی 2025 كۆتایی بە دروستكردنی دەهێنرێت و دەكەوێتە بواری گەشتی ئاسمانییەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.