Erbil 35°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 12:32

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10 کاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،بەردی بناخەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت.
 

ڕۆژی چوارشەممە25ی9ی2024، مەسرور بارزانی،  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە کۆیە لێدا و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەکەین کە خواستێکی دێرینی خەڵکی کۆیە و هەولێر بووە.

 ئاماژەی بەوەش کردبوو دەزانم لە ساڵی 2012ـەوە هەوڵ دراوە و بەردی بناغە بۆ ئەم ڕێگەیە دانراوە، بەڵام بە هۆکاری جیاواز تا ئێستا ئەم پرۆژەیە جێ بەجێ نەکراوە.

 مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، بڕیارمان داوە بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەق وەکوو یەکێک لە کۆنترین ناحیەکانی کوردستان کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ خەڵکی ناوچەکە و بارگرانی ئیداری لەسەر شاری کۆیە کەم دەبێت و تایبەتمەندییەکی زیاتریش بە تەقتەق دەدرێت؛ هیوادارم دیسان ئەمە بکەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان، بە تایبەتی خەڵکی کۆیە و تەقتەق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.