Erbil 36°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:35

وەزارەتی تەندروستی عێراق: رێژەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی عێراقی نەخۆشییان هەیە و خۆیان پێی نازانن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی پشكنینەوە بۆیان دەركەوتووە زۆرێك لە هاووڵاتییانی عێراق نەخۆشییان هەیە و خۆیان پێی نازانن.

ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە رۆژانی رابردوودا لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق هەڵمەتێكی پشكنینی هەڕەمەكیمان بۆ 950 هاووڵاتی ئەنجام دا، دەركەوت نزیكەی 16 هەزار كەس نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە و خۆیان پێی نازانن، یاخود پێشتر نەیانزانیوە.

گوتیشی: داوا لەو هاووڵاتییانە و ئەوانی دیكەش كراوە ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی پەستانی خوێنیان هەیە، شێوازی ژیانیان بگۆڕن و هەروەها دەرمان بەكاربهێنن.

وەزیری تەندروستی عێراق داواشی لە هاووڵاتییان كرد روو لە بنكە تەندروستی و نەخۆشخانەكان بكەن بە مەبەستی پشكنین بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكانی پەستانی خوێن و شەكرە، بۆ ئەوەی ئەگەر نەخۆشییەكەیان هەیە دەست بە پارێزگاری و وەرگرتنی چارەسەری بكەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.