وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی ئاب 132 هەزار كەس لە رێی پڕۆژەی "هەژماری من" مووچەكانیان وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند: لە ماوەی 3 رۆژدا، بۆ ئەم مانگە 132,000 کەس لە ڕێی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
راشیگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە 40 هەزار كەس لە رێی هەژماری من مووچەیان وەرگرتووە، بۆ سبەی دووشەممەش 46 هەزار كەسی دیكە مووچە وەردەگرن و رۆژی سێشەممەش بەهەمانشێوە 46 هەزار كەسی دیكە مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی ئاگاداری مووچەخۆرانیشی كردەوە كە "ئەگەر ئەمڕۆ کورتەنامەت بۆ مووچە پێ نەگەیشتبوو، سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە مەکە و سبەینێ دووشەممە یاخود سێشەممە نۆرەی تۆ دێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.