سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی گڕگرتنی تانكەرێك لە شارۆچكەی خەبات، دوو كرێكار گیانیان لەدەست دا و دووی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: رووداوەكە بەهۆی لەحیمكردنی تانكەرێكی هەڵگری سووتەمەنی لە ناوچەی پیشەسازی خەبات كەوتۆتەوە كە بەهۆیەوە دوو كرێكار گیانیان لەدەستداوە و دوو كرێكاری دیكەش بەسەختی بریندار بوون.
هەر لەبارەی رووداوەكە، ڕائید ئامانج شێخانی لە بەرگریی شارستانی خەبات بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: هەر زوو لەگەڵ گڕگرتنی تانكەرەكە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن بۆ ئەوەی تەشەنە نەكات و زیان بە شوێنەكانی دیكە نەگەیەنێت.
راشیگەیاند: بریندارەكان بۆ مەبەستی چارەسەری پزیشكی رەوانەی شاری هەولێر كراون.
ئاماژەی بەوەش دا كە لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
خەبات/ سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.