سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حزبوڵا زانیاری لەبارەی ناشتنی تەرمی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبەكەیان بڵاوكردەوە كە رۆژی هەینی رابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی باڵەخانەیەك لەلایەن ئیسڕائیلەوە لە لوبنان كوژرا.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی (ئەی ئێف پی) راگەیاندووە: تەرمی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵا بەشێویەكی كاتی و لە شوێنێكی نهێنیدا بەخاك سپێردراوە.
راشیگەیاندووە: ناشتنی تەرمی حەسەن نەسڕوڵا بەشێوەی كاتی و لە شوێنێكی نهێنی، بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسڕائیل بووە.
پێشتریش چەند سەرچاوەیەك لە حزبوڵا رایانگەیاندبوو كە ئەنجامدانی مەڕاسیم و كۆبوونەوەی خەڵك و بەرپرسان بۆ ناشتنی نەسڕوڵا دوادەخەن بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسڕائیلەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.