Erbil 17°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:18

بزانە كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 4ی هەولێر گەیشتۆتە كوێ؟

100%

كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر (ئیفراز 4) زۆر بە خێرایی بەڕێوەدەچن و بەشێكی زۆری بۆڕییەكان تەواوبوون و خراونەتە ژێر زەوییەوە.

سەبارەت بە پێشڤەچوونی كارەكانی پڕۆژەكە رایگەیاند: کارکردن لە پڕۆژەكە بەردەوامە و بەشێکی بۆڕیی پرۆژەکە ئامادەیە و خراونەتە ژێر زەوییەوە.

پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو ئەو پڕۆژەیە کە لە 60٪ی ئاوی هەولێر دابین دەکات و تاوەکو 30 ساڵی داهاتوو کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی دەهێنێت، لە رێگەی پڕۆژەكە ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت و لە ماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەکات کە بۆ خواردنەوە بشێت، ئەوەش دەکاتە کۆی هەموو ئەو ئاوەی لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز و کۆی ئەو بیرانەی ئاو بۆ هەولێر دابین دەکەن.

لە کۆگاکانی دابەشکردنی ئاوی پڕۆژەكەدا بە چوار بۆری گەورە ئاو دەگەیەنرێتە شاری هەولێر بەمجۆرەی خوارەوە:-

بۆری یەکەم: 1200 ملیمەتر ئاو لە سێبیرانەوە دەگوازێتەوە و بە شەقامی 150 مەتری تێدەپەڕێت تا ڕێگای کۆیە، لەو ئاڕاستەیەش ژمارەیەک لقی لێدەبێتەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ (سێبیران، شێخەشل، گەزنە، بەحرکە، پیرزین و شاوێس).

بۆری دووەم: لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دێتە ناو شار، تا دەگاتە شەقامی بەحرکە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەم سنوورە دابین دەکات.

بۆری سێیەم: 1200 ملیمەتر ئاو لە دەرەوەی شەقامی 120 مەترییەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی (مامزاوە، قەتەوی، ژیان، تۆبزاوە ئەحمەد، دارەتوو، بنەسلاوە، هەشتی حەسارۆک و کەسنەزان).

بۆری چوارەم: لە ناوەوەی شەقامی 120 مەترییەوە ئاو دەگوزێتەوە بۆ گەڕەکەکانی (32ی پارک، شادی، بەهاری نوێ، بەهاری کۆن، کوردستان، کرێکاران، نێرگز، ڕاستی و 94ی باداوە).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.