Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:28

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە میسر سەردانی ئەو قوتابییە کوردانە دەكات كە لە شاری ئەسکەندەرییە دەخوێنن

100%

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداری لە رەوشی قوتابیانی کورد لە وڵاتی میسر، ئەمرۆ پێنجشەممە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سەردانی شاری ئەسکەندەرییەی کرد و چاوی بە کۆمەڵێک قوتابی کورد کەوت کە لە زانکۆی ئەو شارە درێژە بە خوێندن دەدەن.

بەرپرسی مەکتەبی پارتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و داوای لێ کردن کەوا هەموو هەوڵەکانیان لەپێناو بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا بێت بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی گەل و نیشتمانیان بکەن، بەتایبەتی لە وڵاتێکی وەک میسر کەوا هەموو ئاسانکاری بۆ ئامادەکردوون و رێز لە میلـلەتی کورد دەگرێت، هەروەها بنەن بە باڵوێز بۆ نیشاندانی ڕووی راستەقینەی وڵاتەکەیان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەپرسی مەکتەبی پارتی تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان و بەتایبەتی پرۆسەی هەڵبژاردن کەوا ئەرکێکی نیشتمانییە بەشداریکردن و دەنگدان بەو لایانەی ویژدانیان ئاسوودە دەبێت، هەروەها جەختی لەسەر کارە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانی و ئارامی لە کوردستان كردەوە کە بەرقەرارە لە سایەی کابیبەی نۆی حکوومەتی کوردستان.

شێرکۆ حەبیب هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کرد کەوا کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێچەوانەی سەرجەم لایەنەکانی دیکە روون و ئاشکرایە بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستان.

لە كۆتایی دیدارەكەدا، قوتابیان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و سوپاسی بەرپرسی مەکتەبی پارتیان لە قاهیرە کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.