Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:28

دادگای ئەمەریکا سکاڵایەك لە دژی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتكردەوە

100%

دادوەر ڕاندۆلف مۆس دادوەری فیدراڵی ئەمەریکا لە واشنتن دوێنێ چوارشەممە ئەو داوا و سکاڵایەی لە دژی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکارەکەی و هەر 63 کەسایەتی تۆمار کرابوو، بە تەواوی ڕەتکردەوە بە هۆی بێ بنەمایی و ناڕاستی داواکان.

سکاڵاکاران لەلایەن کەسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە لە ئەڵمانیا لەلایەن دادگاوە سزای تاوانکاری بەسەردا سەپێنراوە.

 دادوەر مۆس لە دانیشتنەكەی دوێنێی دادگادا هۆشداریشی دا کە ئەگەر سکاڵاکاران لە دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەما بەردەوامبن، ئەوا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

هەرەوەها لە دانیشتنەکەدا، تیمی یاسایی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سکاڵایە شەڕێکی سیاسییە لە سەروبەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا  و خراپبەکارهێنانی دادگایە بۆ مەبەستی سیاسی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.