Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:28

وەزارەتی دارایی بەفەرمی وادەی دابەشكردنی هەردوو مووچەی مانگی 8 و 9ی راگەیاند

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، پارەی تەموویلی مووچە لە بەغداوە گەیشت و بۆ رۆژی هەینی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، ئاماژەی بەوەش دا كە هەر لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی ئەیلوولیش دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە ڕێباز عەباس ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری، بە هاوکاری فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا و ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لە شاری بەغدان".

راشیگەیاند "لەو ماوەیەدا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ ئەنجامداوە و لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن:

1- دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی ( 598،000،000 ) ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

2-  لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕۆژی هەینی ( 4/10/2024) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

3- ڕوونکردنەوە و زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بیانووی جیاواز ڕاگیرابوون، بە داتا و زانیاری دروست و نووسراوی فەرمی پێشکەش بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا و بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت.

4-  دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، لە هەفتەی داهاتوودا ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.