Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:36

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێك 13 كەس بریندار بوون

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێك لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، 13 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردۆتەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە بوونی ڕووداوێکی ھاتوچۆ ئاگاداركراینەوە لە جۆری وەرگەڕان لەلایەن ئۆتۆمبیلی جۆری پاس لە گوندی ئێنەمسید سەر بە شارەدێی پیران لە شارۆچكەی مێرگەسۆر.

بڵاویشی كردەوە: بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکەدا 13 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داواشی لە شوفێران كرد لە رێگاكاندا خێرای کەمبکەنەوە و هەروەها پابەندی هێما و ڕێنماکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی خۆیان و هەموو لاییەک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.