Erbil 24°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:42

ئاگادارییەك بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی ئاگادارییەكی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەمشەوەوە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بە مەبەستی وەرگرتن لە زانكۆكاكانی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاند: دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (کەرکووک - شەنگال - خانەقین) ئاگادار دەكەینەوە کە لە سەعات 9ی ئەمشەو دەتوانن لە هەمان سایتی زانکۆلاین داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: سەرجەم دەرچووانی قوتابخانە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی ناویان لە نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردووە، لە سەعات 9ی ئەمشەوەوە هاوشێوەی دەرچووانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لەڕێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.

گوتیشی: بۆ هەر کێشەو گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە، دەرچووان دەتوانن سەردانی نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتەکەمان بکەن و ئاسانکاری و ڕێنوێنیان پێشکەش دەکرێت.

هەروەها گوتی: ساڵانە لەگەڵ دەرچووانی 12ی ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچووانی قوتابخانە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی قوتابییانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.

ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، دەرچووانی 12ی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و راستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.