Erbil 18°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 06:16

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و‌ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/1 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌. 

هه‌ردوولا وێڕاى داكۆكى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ  پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو. 

دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له‌ ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوون که‌ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.