Erbil 25°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 03:26

سەرۆكی حكوومەت بڕیارێكی بۆ بەرژەوەندی پزیشكانی ددان و دەرمانسازی دەركرد

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەپێشنیارێكی بۆ بەرژەوەندیی دەرچووانی كۆلیژی پزیشكی ددان و دەرمانسازی دەركرد بە مەبەستی رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆیان لە كەرتی تایبەتدا.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "دوابەدوای دەرچوونی ژمارەیەکی زۆری کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵ و کۆششی وەزارەتمان و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی بنەما یاساییەکانی بواری پلەبەندی پزیشکی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ناونیشانی شارەزایی لە بواری کارکردن و بەدەستهێنانی مۆڵەتی کارکردن لە کەرتی تایبەت پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ نورینگەکان و دەرمانخانەکان و سەنتەر و کلینیکەکان، بە سوپاسەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریاری دا بە پەسندکردنی پڕۆژەپێشنیاری وەزارەتمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاکان بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەت بۆ رەخساندنی هەڵی کارکردن لە کەرتی تایبەت بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی و پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ ئەوانەی ڕاهێنان و خۆبەخشیان کردووە و ڕاهێنراو بوونە".

بڵاویشی كردەوە "بۆ ئەم مەبەستە رێکاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دەگیرێتەبەر بەهەماهەنگی لەگەل سەندیکا پەیوەندارەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان".

هەروەها بڵاوی كردەوە "بەناوی وەزارەتی تەندروست سوپاس و ستایشی ئەم بڕیارە گرنگ و ستراتیجییەی سەرۆکی حکوومەت دەکەین لەپێناوی رەخساندنی هەلی کار و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی بۆ دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکانی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.