Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:14

روونكردنەوەیەك لەلایەن لیوا قەهار سابیر عەلكە سەبارەت بە رووداوی تەقەكانی ئەمڕۆی هەولێر

کوردستان TV
100%

لیوا قەهار سابیر عەلكە لەروونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە رووداوی تەقەكانی ئەمڕۆی هەولێر رایگەیاند كە شاڵاو و جەماعەتەكەی مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه‌ هاتبوونە پرسەكەیان تاوه‌كو ئارامی شاری هه‌ولێر تێك بدەن.

لیوا قەهار سابیر عەلكە لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاند "‎ئه‌مرۆ دووشەممە رێكه‌وتی 30/9/2024 له‌ مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی پرسه‌ی مامۆستا تۆفیق مه‌نتك كه‌ پرسه‌كه‌ هی عه‌شیره‌تی مه‌نتكه‌ و پرسه‌ی  پارتییه‌كان بووە، له‌و كاته‌دا شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوول كه‌ سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتییه‌ هاته‌ پرسه‌كه‌ و به‌خۆی و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه‌ زیاتر له‌وه‌ ده‌چوو بۆ ئاژاوه‌ هاتبێ نه‌وه‌كو سه‌ردانی پرسه".

راشیگەیاند " ئێمه‌ش كه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدین و شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ و شه‌هید ره‌شید عه‌لكه‌ كە به‌ ده‌ستی كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی شه‌هید كراون، له‌به‌ر رێزمان بۆ پرسه‌كه‌مان سه‌ره‌تا شوێنی دانیشتنشمان بۆ شاڵاو و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵی بوون دیاری كرد، به‌ڵام هه‌ر دیاربوو كه‌ ئه‌وان به‌ مه‌به‌ستی ئاژاوه‌ هاتبوون تاوه‌كو ئارامی شاری هه‌ولێر تێك بده‌ن و ئیدی شه‌ڕ و گرژی دروستبوو و شاڵاو و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ته‌قه‌ و به‌ داخه‌وه‌ كه‌سێك بریندار بوو.

هەروەها رایگەیاند "ئێمه‌ وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كە هه‌موو كات له‌گه‌ڵ ئه‌من و ئارامی شاری هه‌ولێرداین و شاڵاو كۆسره‌ت و حیزبه‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌ دروست بكه‌ن، ده‌نا باش ده‌زانن تازییه‌كه‌ هی پارتییه‌ و هی بنه‌ماڵه‌ی سابیر عه‌لكه‌یه‌ چۆن ده‌بێ بچنه‌ پرسه‌كه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئاژاوه‌ نه‌بێ".

لیوا قەهار سابیر عەلكە ئاماژیەی بەوەشداوە "دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ كۆچی دوایی كرد بۆچی شاڵاو نه‌چووه‌ پرسه‌كه‌ی، به‌ڵام دیاره‌ ده‌زانن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ولێر شكستێكی گه‌وره‌ چاوه‌رێیان ده‌كا، بۆیه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ هه‌ولێر وه‌كو زه‌مانی پێش 31ی ئاب له‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و نا ئارامی دابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.