بەهۆی ئەو تەقانەی پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت رەسوول لە مزگەوتی رەشاد موفتی لە شاری هەولێر كردوویانە، كەسێك بریندار بووە.
كەمێك پێش ئێستا لە كاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەك لە مزگەوتی رەشاد موفتی لە شاری هەولێر، گرژی و و پێكدادان لەنێوان پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت رەسوول و كەسوكاری پرسەكە دروستبووە و بەهۆیەوە تەقە كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان تیڤی)، پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت رەسوول تەقەی راستەوخۆیان لە كەسوكار و ئامادەبووانی پرسەكە كردووە و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بووە.
بڕیارە پاش كەمێكی دیكە، هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێر روونكردنەوەیەك لەبارەی تەقەكان و رووداوەكە بەشێوەیەكی گشتی بخەنەڕوو.
وێنە: شوێنی چەند گولـلەیەك كە بەر مزگەوتی رەشاد موفتی كەوتووە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.